چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی شه‌ری سحێلا و پردێ ئاشكرا ده‌بێت
نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر پردێ و سحێلا ئاشكرا ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین زانیاری ئاشكرا ده‌بێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له هێرشی سحێلا كه پارتی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان سوپا و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی تێكبشكێنێت، له‌و هێرشه‌دا راوێژكاری به‌ریتانی و تۆپهاوێژی سوپای پاسداران و میتی توركیش به‌زانیاری مخابه‌راتی به‌شداری شه‌ره‌كه‌ی كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌ریتانیا بۆ گرتنی پێشخابوور و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، راسته‌وخۆ به نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتی شه‌ره‌كه‌ی سحێلای كردووه، توركیا و ئێران به زانیاری مخابه‌راتی و تۆپهاوێژی سوپای پاسداران به‌شداری شه‌ره‌كه‌یان كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له داستانی سحێلا دا زیانه‌كانی سوپای عێراقی 257 كوژرا و زیاتر له 600 بریندار هه‌بووه، 37 تانكی عێراقی كه له‌ده‌ست حشدی شه‌عبی دابوون له هێرشه‌كه‌دا تێكشكاوه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، جگه له سه‌ربازی ئێرانی و عێراقی چه‌ند خائینێكی ناوه‌خۆیش به‌شداری شه‌ره‌كه‌ی كردووه و كوژراویان هه‌یه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له داستانی پردێ به‌هه‌مان شێوه‌ی كوژراو و بریندار و زیانی زۆر به‌ر سوپای عێراق كه‌وتووه، به‌ڵام له‌م شه‌ره‌دا ته‌نها راوێژكاری ئێرانی و تۆپهاوێژه‌كانی سوپای پاسداران و چاودێری توركیا له‌سه‌ر شه‌ره‌كه بووه واتا له شه‌ری پردێ راوێژكاره سه‌ربازیه‌كانی به‌ریتانیا به‌شداری نه‌بوونه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی له‌به‌رده‌ستی خواكوڕك دایه، زیاتر له 137 كه‌س كوژراو 350 بریندار هه‌بوو، له پردێ 27 تانك تێكشكاوه”.