خواكوڕك ناوی ئه‌و كه‌سه و لیسته ئاشكرا ده‌كات كه چوونه‌ته لای شیعه‌كان گوتوویانه مه‌لا به‌شیر دژی شیعه‌یه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ر پارتی نه‌كه‌وێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌غدا ده‌لێت فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌رگا به‌ده‌رگای هێزه شیعه‌كان ده‌كوتن و ده‌لێت، ئه‌و كاندیده‌ی پارتی كه بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری كراوه، دژی مه‌زهه‌بی شیعه‌یه”.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر ده‌لێت، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵ به هێزه شیعه‌كان ده‌لێت به‌شیر حه‌داد كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌سێكی دژی شیعه‌یه”.