عه‌بدولستار مه‌جید: نێچیرڤان بارزانی ته‌واو ده‌سه‌ڵاتی پێدابووم، ئه‌وه‌شی ده‌لێت ده‌سه‌ڵاتم نه‌بووه راست نیه
عه‌بدولستار مه‌جید له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن وه‌زیره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان نیه له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌لێت، كاك نێچیرڤان بارزانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێدابووم و هیچ كاتێك ده‌ستێوه‌ردان لهكاروبارهكانم نه‌كراوه”.
هه‌روه‌ها عه‌بدولستار مه‌جید، ده‌شلێـ” له‌ماوه‌ی وه‌زیر بوونم چه‌ندین كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی وه‌ك توركیا و ئێران هه‌بوو، بۆیه من ته‌واو بریاره‌كان له‌باره‌ی كێشه‌كان وه‌ك وه‌زیر خۆم داومه و كه‌س ده‌ستێوه‌ردانی نه‌كرد”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ، ئه‌وه‌ی ده‌لێت ده‌ستێوه‌ردان لهكاروبارهكانم هه‌بووه و یان رێگایان نه‌داوه كار بكه‌م، راست نیه، یان خۆی كه‌مته‌رخه‌مه یان دۆخی سیاسی رێگای پێنه‌داوه كار بكات”.