یەکێتی لە تەحویلەوە بۆ تەدبیر

تەنیا کوردی
 
بەشی یەکەم…یەکێتی تەحویلی، هاوشێوەی پەکەکەی تەدبیر و تێگەیشتنێکی ئاسان
 
داتاشراوەکانی یەکیتی کە گۆڕان و نەوەی نوێ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، لەگەڵ گروپگەلێکی جۆراوجۆری نێو یەکێتی دەگرێتەوە، هاوشێوەی پەکەکە لەلایەن ئێرانەوە ئەم سیناریۆیە کێشرا کە لەم چەند میحوەرە بە چەندین ئەرکی جوودا رێنمای تاران جێبەجێ بکەن بۆچی؟
یەکەم: سەرەتا یەکێتی لەبەر رێککەوتنی ستراتیژی کە لەگەڵ پارتی هەبوو، هەروەها لەبەر ئەوەی تەواو دەستی یەکێتی کەشف نەبێ کە راستەوخۆ ئەگەر نەیتوانی ئەجێندای ئێران وەک خۆی جێبەجێ بکات، لەرێگەی ئەو داتاشراوانە بتوانێ بەرنامەی ئێران وەک خۆی لە کوردستان جێبەجێ بکات.
 
دووەم: بۆ ئەوەی لەم سێ میحوەرەی شاسوار و بەرهەم ساڵح و گۆڕان، لەگەڵ میحوەری یەکێتی راستەوخۆ بە رێگەی جۆراوجۆر بتوانن بە جۆرها سیناریۆی جیاواز خەڵکی کوردستان نائومێد بکەن و وایان لێبکەن کە باوەڕیان بە بنەما سەرەکییەکانی دەوڵەت و سەربەخۆیی لاواز ببێ و ببنە بەربەستی سەرەکی کە قەوارەی کوردستان لەوەی کە ئێستا هەیە نەتوانێ ببێتە خاوەن ئیرادەیەکی وا کە بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن.
 
ئێران یەکێتی هاوشێوەی پەکەکە کردە پڕۆژەیەکی تەحویلی، وەک چۆن پەکەکە دابەشی دەیان گروپ بوو، چەندان ناوی سەیر لە دایکبوون لە پارچەکانی کوردستان، بەڵام لە بنچینەدا بۆ یەک ئامانج ئێران کاری پێکردن وەک پژاک بۆ پارێزگاریکردنی سنووری ئێران لە ئۆپۆزسیۆن، وەک پەیەدە بۆ لەباربردنی سەربەخۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان، وەک پەکەکە خۆی بۆ لەباربردنی دەستکەوتی کورد لە تورکیا، ئیدی هاوشێوەی پەکەکە، ئێران یەکیتی وردکردەوە سەر ئەم ناوانەی کە باسم کردن و ئەرکی هەر یەکەیان لەم ٩ ساڵەی رابردوودا بە روونی دیاربوو.
 
لە ئێستادا ئێران بۆی دەکەوت کە یەکیتی پێویستی بە یەکگرتنەوە هەیە، چونکە ئەم پڕۆژەیە لە بنەڕەتدا بۆ ئەوە بوو کە پارتی بەم رێگەیە لاواز بکرێ، بەڵام کە ئەمە رووینەدا ئیدی ئێران دەیەوێ پارچەکانی یەکێتی کۆبکاتەوە و جارێکی دیکە یەکێتی بە هەیکەلێکی دیکە بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەمەش کارێکی وا ئاسان نییە، چونکە سەرکردەکانی گۆڕان و نەوەی نوێ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئەگەر نیازی گەڕانەوەیان هەبێ و لە دهاتوو گوشاریان بێتە سەر، بەڵام قاعیدەی جەماوەریان ئەوەیان ناوێ، بۆیە بە دوورنازانرێ لە ئەگەری هەر گەڕانەوەیەکی ئەم داتاشراوانە، قاعیدەی جەماوەری بچنە نێو حزبەکانی دیکەوە، یانیش لەسەر میراتی پۆستەکان زیاتر قاعیدەی جەماوەریان لەگەڵ یەکتر تونتر دەبێ، لەبەرەنجامی ئەو کێبرکێیەدا کێشەیەکی گەورە بۆ سلێمانی دروستبووە نە دیارە کێ خزمەتی دەکات لەوانە؟ نە دیاریشە کێ حوکمڕانی راستەوخۆی ئەوێیە؟ ئەمەش رێک نیەتی ئێرانە، بەڵام لەئەگەری بچوکبوونەوەی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناویندا کە ئێستا ئەمەریکا گوشاری دارایی خستووەتە سەر، تێکڕای ئەو هاوکێشەیە لە سلێمانی دەگۆڕێ.
 
به‌شی یه‌كه‌م….
Back to top button