پارتی هه‌ردوو ئاوەڵزاواکەی مام جەلالی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ره‌تكرده‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، دوای بێ هیوابوون له‌گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی له‌كۆی ئه‌و 5 كه‌سه‌ی كه یه‌كێتی پێشنیاری كردووه بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق، ته‌نها دوو كه‌س له به‌ربژێره‌كانی ناو یه‌كێتی ماونه‌ته‌وه، سێ كه‌سه‌كه‌ی تر له به‌ربژێری یه‌كێتی ده‌ركراون”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوو، یه‌كێتی دوو به‌ربژێری هه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له ئێستاشدا له‌هه‌وڵی یه‌كڵاكردنه‌وه‌ی یه‌كێكیانه كه ئه‌وانیش له‌تیف ره‌شیدی هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده كه ده‌ستی له برینی مووچه و بووجه‌ی كوردستان هه‌بووه، ئێستا یه‌كێتی ده‌یوێت بیكاته به‌رپژێری یه‌كێتی به‌ڵام شانسی زۆر كه‌مه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئەگەر پارتی بەربژێری سەرۆککۆمار یەکلایی بکاتەوە لە نێوان چوار بەربژێرەکەی یەکێتی، پارتی لەگەڵ مەلا بەختیار کۆکە و، پێشتر هەردوو ئاوەڵزاواکەی مام جەلال لەلایەن پارتییەوە رەتکراونەتەوە”.