بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمارێكی به‌هێز له‌ عێراق بێت پێویسته‌ پۆسته‌كه‌ له‌ حزبێكی به‌هێزی عێراق بێت

ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” پارتی پۆستی سەرۆککۆمار بە ئیستیحقاقی خۆی دەزانێت و بەربژێریشی بۆ ئەو پۆستە هەیە، ده‌شلێـ”ئێمە وەکو پارتی پۆستی سەرۆککۆمار بە ئیستیحقاقی خۆمان دەزانین، پێداگریشی لەسەر دەکەین، بڕوامانوایە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە بەهێز بێت، دەبێت پارتی ئەو پۆستە وەربگرێت”.

هه‌روه‌ها به‌شار كیكی ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی ئه‌وه‌ش ئاشکراده‌كات “ئەوەی من تێبگەم تاوەکو ئێستا پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتییە، بۆ ئەو مەبەستەش سێ کەسایەتی بەرچاو بەربژێر کراون، ئەوانیش دکتۆر رۆژ نووری شاوێس، هۆشیار زێباری و  فازڵ میرانین”.

هه‌روه‌ها به‌شار كیكی ده‌شلێـ”ئەو پۆستەیە لەلایەن کەسایەتییەکی بەهێز پڕبکرێتەوە، کاتێک ئەو پۆستە لای خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال بوو، ئەو بابەتە هەر مناقەشەی لەسەر نەبوو، بەڵام ئێستا پێمانوایە ئەو بابەتە بۆ پارتی جێبهێڵن، چونکە پارتی دەتوانێت لەو قۆناخەدا لە بەغدا باشتر ئیش بکات”.

Back to top button