یه‌كه‌مین لێدوانی میدیایی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق دژ به‌ئه‌مریكا بوو
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردران كه له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران, محه‌مه‌د حه‌لبوس بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق, به‌مه‌به‌ستی یرۆزبایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران (په‌رله‌مان)، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ردا، حه‌لبووسی، بانگهێشتی لاریجانی كرد و ڕای گه‌یاند، دژ به سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكان بۆ سه‌ر ئێران.
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، كرد، كه دوێنێ له ده‌نگدانێكدا، توانی به‌سه‌ر خالد عوبه‌یدی و چه‌ند كاندیدێكی دیكه‌دا سه‌ربكه‌وێت و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ده‌ست بهێنێت.
لاریجانی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، هیوای خواست عێراق بتوانێت پرۆسه‌ی سیاسی به‌دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی پێبهێنێت.
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سوپاسی لاریجانی كرد و، ڕای گه‌یاند: “عێراق و گه‌له‌كه‌ی ڕێز له پشتیوانی ئێران بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و داعش”.
سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، جگه له بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بۆ عێراق، هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دژ به سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكان بۆ سه‌ر ئێران، گوتیشی: “ئه‌و سزا ئابوورییانه نادادپه‌روه‌رانه‌یه و به‌غدا پشتیوانی له گه‌لی ئێران ده‌كات”.