ئۆرسۆلا ڤۆن ده‌رلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
ئێستا وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئۆرسۆلا ڤۆن ده‌رلاین, گه‌یشته هه‌ولێر كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی، كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران و راهێنه‌رانی ئه‌ڵمانیایه له هه‌رێمی كوردستان كه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له هه‌رێمی كوردستانن.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، له سه‌ر زاری ڤۆن ده‌رلاین بڵاویكرده‌وه، ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هاوكاری عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له شه‌ڕی داعش سه‌ركه‌وێت و ئه‌و رێكخراوه نه‌توانێت جارێكی دیكه خۆی رێكبخاته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی تاجی كرد، كه 30 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدایه.
ڤۆن ده‌رلاین گوتی: شه‌ڕی داعش برینێكی سه‌ختی له سه‌ر جه‌سته‌ی عێراق به‌جێهێشتووه، ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێن جارێكی دیكه ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێته‌وه. ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری عێراق بكه‌ین.
به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، نزیكه‌ی 125 ئه‌فسه‌ر و راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی له عێراق هه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش به‌شێكیان له هه‌رێمی كوردستانن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا پێشوازی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرد و به هه‌نگاوێكی درووستی زانی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی راست.
ڤۆن ده‌ر لاین، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعشه‌وه چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
دواین سه‌ردانی له 11ی شوبات/ فێبرایه‌ری سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئه‌نجامدا، كه له میانه‌یدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه.