له خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره 31 خۆپیشانده‌ر بێ سه‌روشوێن ده‌بن
دوای ئه‌وه‌ی خه‌لكی به‌سره به هۆی خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قه‌مان له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان به سه‌دان هاوڵاتی كوژران و بریندار بوون, تا ئێستاش 31خۆپیشانده‌ری پارێزگای به‌سڕه ده‌ستگیركراون و چاره‌نوسیان نادیاره، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراقیش بڵاویكردۆته‌وه، كه به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای چاره‌نوسی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق بڵاویكردۆته‌وه، 31 خۆپیشانده‌ر له‌پارێزگای به‌سڕه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ڵام چاره‌نوسیان نادیاره و شوێنیان نازانرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كۆمسیۆنه‌كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و له‌هه‌وڵدایه شوێنی ده‌ستگیركردنیان بدۆزێته‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه.
رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه به‌بێ فه‌رمانی دادگا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و میلیشیا حزبیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و نازانن شوێنیان له‌كوێیه، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كانیش به‌نهێنی و به به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆپیشانده‌ران هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حكومه‌تی ناوخۆیی به‌سڕه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان له‌پارێزگاكه‌دا ئه‌نجام دابێت و ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت له‌وباره‌یه‌وه ناڕاستن.
هێزه ئه‌منیه‌كانیش ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه هیچ خۆپیشانده‌رێكیان ده‌ستگیرنه‌كردوه و ته‌نها تێكده‌رانی باره‌گا حكومیه‌كانیان ده‌ستگیركردوه.