وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: پێویسته هێزی پێشمه‌رگه زیاتر رێكخراوتر و پڕچه‌كتر بكرێت
ئۆرسۆلاف ئۆنده‌ر لاین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كه به‌سه‌ردانێك گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان و راوێژكاری سه‌ربازیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كوردستان به‌سه‌ر كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌رێكخستنه‌وه و پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد”.
دوێنێ 16ی 9ی 2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ سه‌ردانی راوێژكاره سه‌ربازیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر كردووه، بریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئۆرسۆلا ئۆندهرلاین، گوتی: “ئەمڕۆ کە من لە هەولێرم و زۆر خۆشحاڵم کە جارێکی دیکە هاتمەوە لای هاوڕێکانم، بەوە گەشبینم کە ئەو هەموو پێشکەوتنەم لە هەرێمی کوردستان بینی و هاوکات هەرگیز ئەو پاڵەوانێتییە لەبیر ناکەم کە پێشمەرگە لە شکستدانی داعشدا نواندیان و سوپای هەموویان دەکەم”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە ئەم سەرکەوتنە سەقامگیر بکەین، هەرچەند دەزانین لەڕووی سەربازییەوە داعشمان شکست داوە، بەڵام لەڕووی ئادیۆلۆژییەوە لە عێراق ماوە، بۆیە پێویستە هێزی پێشمەرگە زیاتر ڕێک بخرێتەوە، بۆ ئەوەی باشتر بتوانێ خەڵکی خۆی بپارێزێ، هەروەها باشتر بتوانێ بەرەنگاری داعش ببێتەوە و ئێمەش پێمان وایە دەبێ هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە پێداویستییەکیان پێ بدرێت و پڕ چەک بکرێن”.