گۆبونهوهی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌هۆی ململانێی سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه ده‌بنه دووبه‌ره
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆككۆماری عێراق باس له كۆبنهوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات كه به هۆی پرسی سهرۆككۆمارهوه بوونه‌ته دوو پارچه‌و وابریاریشه كۆبونه‌وه‌ی یهكلایكهرهوه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجام بده‌ن .
له ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن،هاتووه كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ۱٦ی۹ی۲۰۱۸ له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا وبهرهیهكی زۆرینه پاڵپشتی له ( مه‌لا به‌ختیار ) بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كه‌ن و به‌ره‌یه‌كی كه‌مینه‌یش پشتیوانی ( له‌تیف ڕه‌شید) ئاوه‌ڵزاوای مام جلال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن .
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی نوسیویه‌تی و ده‌لێت :” “ئه‌و سه‌ركردانه‌ی سه‌ر به خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانیین پاڵپشتی له‌تیف ره‌شید ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی مه‌لا بهختیاردان چونكه چانسی ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌لایه‌ن (پارتی دیموكراتی كوردستانی)ـشه‌وه پاڵپشتی بكرێت” هه‌ر چه‌نده له دوایین لێدوانی‌دا مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: “پۆستی سه‌رۆككۆمار ئیستیحقاقی پارتییه”.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی ده‌شڵێت: “به‌هۆی دابه‌شبوونی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا نه‌یانتوانیووه كاندیدی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و خستوویانه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو و پێده‌چێت پرسه‌كه له‌نێوان ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌و حزبه‌دا، له دوو رۆژی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێته‌وه”.
له‌باره‌ی كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی :” ئەگەری کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی هاتووە و ئێستا باس لە دوو کەسی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەکرێ”.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی له ( له‌تیف ڕه‌شید) ئاوه‌ڵزاوای مام جلال ناكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،چونكه له‌تیف ره‌شید یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه پێشنیاری داوه‌ته نوری مالیكی سه‌رۆككوه‌زیرانی پێشووی عێراق و داوای بڕینی بودجه‌ی كوردستانی كردووه .