عهلی حوسێن : بهپێی ئیستحقاقی ههڵبژاردن وا دهخوازێ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق بۆ پارتی بێت
دوای ئهوهی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنهرانی عێراق بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکلایی بووەوە، هاوکات رۆژی سێشەممەش دیاری کرا بۆ دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق .
عەلی حوسێن بەرپرسی پێوەندییە نیشتیمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند:” ئەو پۆستە یەکلا بووەتەوە، کە بۆ کوردە، پێشتریش وەکو پارتی لە زۆر پۆستی دیکەی بەغدا کە مافی ئەوان بووە و، لەبەر هەندێ هۆکار داویانە بە لایەنی دیکەی کوردستانی ، لە ئێستا دۆخی عێراق و کوردستان و ناوچەکە، هاوکات بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن، وا دەخوازێ ئەو پۆستە بۆ ئێمە بێت.”
بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییە نیشتیمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگهیاند:” لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا هیچ رێککەوتنێکمان لەسەر پۆستی سهرۆككۆماری عێراق ئهنجام نهداوهو لە چەند رۆژی دابێ، پارتی بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە ئاشکرا دەکات، ئەو پۆستەش بە مافی پارتی دەزانێت، کە لەسەر ئاستی عێراق یەکەمی هێناوە وەک حیزب، “نامانەوێت مافی کەس بخۆین، سازشیش لە مافی خۆمان ناکەین”.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق(کورد، شیعە و سوننە) پۆستە سیاسییەکان یەکلا کراونەتەوە، بە جۆرێک کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد، سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوونە و سەرۆکوەزیرانیش بۆ پێکهاتەی شیعە بووە.