ئاكرێ به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی ئاهه‌نگێك بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی ئه‌نجام ئه‌درێت

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه‌ له‌ پارتی ۲۷ قه‌واره‌ و لیستی دیكه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ۱۷ی۹ی۲۰۱۸ كاتژمێر ٤ـی ئێوارە بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ، لە یاریگای ئاكرێ ئاھەنگێك بۆ كاندیدانی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری ھەردوو شارۆچكەی بەردەڕەش و ئاكرێ ساز دەكرێت، هاوكات كاندیدەكانی لیستەكەیش بە خەڵك دەناسێندرێن و جەماوەرێكی زۆری ھەردوو شارۆچكەكەیش ئامادەی ئاھەنگەكە دەبن”.

لای خۆیه‌وه‌ سەباح بەیتوڵڵا، بەرپرسی لقی ۹ـی پارتی،گووتی :”ئاهه‌نگه‌كه‌ كاتژمێر٤ـی ئێوارە ئەمڕۆ، لە یاریگای ئاكرێ به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە دەبێت و تێیدا گوتارێك پێشكەش دەكات” .

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز) به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی دارشتووه‌و به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌رانی ده‌دات پاش سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات.

Back to top button