پەیامێك لە بارزانیەوە بۆ هاوڵاتیانی شاری كەركووك

خواكوڕك
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی دا كە ئەمرۆ 22ی 10ی 2016ی بڵاو كراوەتەوە، لە پەیامەكەدا هاتووە، سوپاسی خۆڕاگری و هاوكاریی دانیشتوانی خۆشەویستی شاری كەركووك و دەزگە ئەمنییەكان دەكەم و پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ كەسوكاری شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستییەكە ڕادەگەیێنم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
 
هەر لە پەیامەكەدا بارزانی دەلێت لە سەرەتای پەلامارەكەی ڕۆژی هەینی بە وردی بەدواداچوونم بۆ دۆخەكە كردووە و بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێم و پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیم ڕاسپاردووە كە بە پەلە كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن و ئەو بەڕێزانە دەستەڵاتی تەواویان هەیە كە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنیی شارەكە و سنووری پارێزگای كەركووك بگرنە بەر و ئەویش لەپێناو پاراستنی كەركووك و هاووڵاتیانی سنووری ئەو پارێزگایە و ڕێگەگرتن لە پەلامار و دەستدرێژی تیرۆریستان و هەر ڕووداوێكی نەخوازراوە. بە هەر نرخێك بێت كەركووك پارێزراو دەبێت و ناكەوێتەوە دەستی دوژمنان.
 
دەقی پەپامە
 
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هاووڵاتیانی شاری كەركووك
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەبارەت بە پەلاماری ڕۆژی هەینی 21ـی 10ـی 2016 بۆ سەر شاری كەركووك سوپاسی خۆڕاگری و هاوكاریی دانیشتوانی خۆشەویستی شاری كەركووك و دەزگە ئەمنییەكان دەكەم و پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بۆ كەسوكاری شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستییەكە ڕادەگەیێنم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
ئەو پەلامارە هەوڵێكی بێهوودەی تیرۆریستانە بۆ قەرەبووی شكستەكانیان لەبەرانبەر پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ. لەگەڵ ئەوەیش هاووڵاتیانی شاری كەركووك و هەموو گەلی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەمەوە كە پشت بە خوای مەزن بە ئیرادەیەكی بەهێز و بە یەكڕیزیی پێشمەرگە و جەماوەری دڵسۆز ڕووبەڕووی تیرۆریستان دەوەستینەوە و هەوڵەكانیان تێكدەشكێنین.
هەر لە سەرەتای پەلامارەكەی ڕۆژی هەینی بە وردی بەدواداچوونم بۆ دۆخەكە كردووە و بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێم و پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیم ڕاسپاردووە كە بە پەلە كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن و ئەو بەڕێزانە دەستەڵاتی تەواویان هەیە كە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنیی شارەكە و سنووری پارێزگای كەركووك بگرنە بەر و ئەویش لەپێناو پاراستنی كەركووك و هاووڵاتیانی سنووری ئەو پارێزگایە و ڕێگەگرتن لە پەلامار و دەستدرێژی تیرۆریستان و هەر ڕووداوێكی نەخوازراوە. بە هەر نرخێك بێت كەركووك پارێزراو دەبێت و ناكەوێتەوە دەستی دوژمنان.
مسعود بارزانی
22ـی 10ـی 2016
Back to top button