ئێران بۆ یه‌كێتی ئه‌و كاته قبولمانه به‌رهه‌م سالح ببێته سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه نێو یه‌كێتی
له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به مه‌به‌ستی بوونی به سه‌رۆك كۆماری عێراق, بریاری پاشه‌كشه‌كردنی له هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دا‌و وا بڵاو كرایه‌وه كه ده‌چێته‌وه نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی, ئه‌مڕۆ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاندووه، لەسەر پرسی بەربژێرکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەگەڵیان، ئێران هاتووەتە سەرخەت.
به گویچره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه “ئێرانییەکان بە یەکێتییان راگەیاندووە بەرهەم ساڵح ئەوکاتە ببێتە بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار کە هاوپەیمانێتییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و بگەڕێتەوە نێو یەکێتی”.
هاوکات شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی، ئەوەی ئاشکراکردووه، کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە ماڵی کۆسرەت رەسووڵ لە هەولێر، شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا شاندی پارتی داوای پۆستی سەرۆککۆماریان لە یەکێتی کردووە، “بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە”.
شاڵاو کۆسرەت گوتوشیه‌تی: “به‌رهه‌م ساڵح خولیای هەیە و حەزدەکات رۆڵێکی هەبێ لە بەغدا”، بەڵام وەک ئەو باسیکرد هێشتا پرسی هاتنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی رێککەوتنی لەسەر نەکراوە و گوتی: “ئێمە دەمانەوێ هەموو هاوپەیمانی بێنە ژێر سێبەری یەکێتی”.
لەنێو کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق باسی دوو کاندیدی بەهێز دەکرێت، ئەوانیش مەلا بەختیار و بەرهەم ساڵحن، ئەگەر بێت و بەرهەم ساڵح بە مەرجەکانی یەکێتی رازینەبێت، چانسی مەلا بەختیار بۆ پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق زۆرترە.