نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئەلحەلبووسی دەکات

 

به‌ مه‌به‌ستی پیرۆز بایی كرد له‌ سه‌رۆكی تازه‌ هه‌ڵبژێدراوی په‌رله‌مانی عێراق محەمەد ئەلحەلبووسی, نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆز بای ئارسته‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراقكرد.

پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بۆ(خواكوڕك) نێردراوە و لە بەشێکیدا هاتووە”خۆشحاڵین كه‌ ئه‌م‌ ئه‌ركه‌تان وه‌رگرتووه‌ و هیوادارین ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو له‌م خوله‌دا ئه‌ركه‌ قورسه‌كانی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێ بكات و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له‌ به‌هێزكردنی متمانه‌، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌، سازان و هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا”.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی

سڵاو و ڕێز،

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانتان كه‌ شایسته‌تانه‌.

خۆشحاڵین كه‌ ئه‌م‌ ئه‌ركه‌تان وه‌رگرتووه‌ و هیوادارین ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو له‌م خوله‌دا ئه‌ركه‌ قورسه‌كانی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێ بكات و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له‌ به‌هێزكردنی متمانه‌، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌، سازان و هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا و له‌ چوارچێوه‌ی پابه‌ندی به‌ ته‌واوی مادده‌ و بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراقه‌وه‌ له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و فره‌لایه‌نی و جیگیربوونی سه‌قامگیریی سیاسی و ئارامی له‌ عێراق و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ و خۆشگوزه‌رانی بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی.

به‌ گه‌شبینییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ڕۆڵی ئێوه‌ ده‌ڕوانین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزماندا..

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
17/9/2018

Back to top button