پۆمپیۆ: به‌رله‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می سزاكان دژ به‌ ئێران بگه‌ڕێنینه‌وه‌ هەر لە ئێستاوە زۆر وڵات هەنگاویان بۆ جێهێشتنی ئێران گرتووەتەبەر

 

له‌گه‌ڵ ئالۆز بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا, تا دێت فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران زیاد ده‌بن, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە گەڕانەوەی قۆناخی دووەمی گەمارۆکان دژی تاران، یاسای جیاواز دژی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دەگیرێتەبەر و زۆر وڵاتیش هەر لە ئێستاوە هەنگاوەکانی بۆ جێهشتنی ئێران دەستپێکردووە.

لە توویتێکدا مایک پۆمپیۆ نووسیویەتی “لەگەڵ هاتنی 4ی نۆڤەمبەر، یاسای جیاواز دژی هەر کەس کە بیەوێ لەگەڵ ئێران مامەڵە بکات دەگیرێتەبەر و ئێستاش زۆر وڵات هەنگاویان گرتووەتەبەر بۆ جێهێشتنی ئێران”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی هەموو کۆمارییەکان دژی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران وەستایەوە، هەر ئەمساڵیش لە رێککەوتنەکە کشایەوە و بڕیاریدا گەمارۆکان دژی ئێران جێبەجێبکرێنەوە.

قۆناخی یەکەمی گەمارۆکان دەستیپێکردووە و زیانی گەورەی لە بەهای تمەن داوە، بڕیاریشە لە 4ی مانگی 11ی ئەمساڵ قۆناخی دووەمی گەمارۆکانی دژی ئێران جێبەجێبکرێن لەوانش گەمارۆ دژی فرۆشتنی نەوتی ئێران.

Back to top button