رووسیاو توركیا لەبارەی ئیدلب لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن
دوای ئهوهی رژێمی سوریا بڕیاری دا كه هێڕش بكاته سهر ئیدلب به پالپشتی رووسیا ئهمرۆ له شاری سوچی پهیوهست بهو بابهته و قهیرانهكانی دیكهی سوریا كۆبوونهوهیهك له نێوان سهرۆكی وڵاتی روسیا و توركیا ئهنجامدرا كه دواجار لهسهر سێ خاڵ رێككهوتن له بارهی ئیدلیب
بەپێی خاڵی یەکەمی رێککەوتنەکە ناوچەیەکی ئارام لەنێوان سوپای سووریا و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان دروستدەکرێت و رێگەنادرێ پێکدادان رووبدات. رووسیا و تورکیاش ئاسایشی ناوچە لەچەکداماڵراوەکەدا دەپارێزن.
دوای ئەوەی لە شاری سۆچی رووسیا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ڤیلادیمیر پووتین رایگەیاند لەبارەی ئیدلب بڕیاری چەکداماڵینی ناوچەکە و دامەزراندنی ناوچەی ئارامیان داوە. گوتیشی “رێکخراوە تیرۆرستییەکان بە نوسرەشەوە، لەو ناوچەیە دەکشێنەوە و ناوچەیەکی 15-20 کیلۆمەتر لە کۆنترۆڵی رووسیا و تورکیادا دەبێت و چەکی قورس بە هەموو شێوەیەک لەو ناوچەیەدا ناهێڵدرێت”.
پووتین ئاشکراشیکرد، بەپێی رێککەوتنەکە پێویستە تاوەکو 10ی ئۆکتۆبەر گرووپە “تووندڕەوەکان” لە ناوچە لەچەکداماڵراو و ئارامەکە بچنە دەرەوە. هەروەها لە رۆژی 15ی تشرینی یەکەمەوە ئیدی چەکی قورس لە ئیدلب دەکرێتە دەرەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ناوچەی داماڵدراو لە چەک و رێککەوتنی تورکیا و رووسیا گوتی “گرووپە تووندئاژۆکان لەو ناوچەیەدا ناتوانن چالاکی ئەنجامبدەن”.
ئەردۆغان ئەو رێککەوتننەی بەرزنرخاند و بە هەنگاوێکی ئەرێنیی ناوبرد بۆ رێگەگرتن لە کارەساتیی مرۆیی لە ناوچەکەدا.
ئەردۆغان رایگەیاند “ئامانجمان ئەوەیە هەرچی زووە دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە و دواتر هەڵبژاردنێکی دیموکراسییانە ئەنجامبدرێت و گەلی سووریا دەسەڵاتێکی راستەقینە و دیموکرات هەڵبژێرێت”.
ئەردۆغان گوتیشی “تورکیا و رووسیا لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش، بەرژەوەندیی هاوبەش و رێزگرتنە، هەنگاوی زۆرمان ناوە لەسەر ئەم بنەمایانە، بەڵام پێموایە ئەم هەنگاوانەی تاوەکو ئێستا نراون بەس نین و پێویستە لە داهاتوودا هەنگاوی هاوبەشی زیاتر بنێین”.
دوای گوتەکانی پووتین و ئەردۆغان، هەریەک لە وەزیرانی بەرگریی تورکیا و رووسیا رێککەوتننامەی ”دامرکاندنەوەی گرژییەکانی ئیدلب”یان واژۆکرد.