موقته‌دا سه‌دربه‌ ره‌زامه‌ندی كورد عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران

 

گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی عێراق, به‌رده‌وامن تا ئێشستا نه‌توانراوه‌ به‌ شێوه‌ی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ پێكهێنانی گه‌وره‌رترین كوتله‌ رابگه‌ێنرێت به‌ڵام ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەركردەیەكی هاوپەیمانیی (ئەلسائیرون)ی موقتەدا سەدر و یەكەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد لەسەر كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانیی (ئەلفەتح) یەكلا بوونەتەوە.

رائید فەهمی پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی ئەلسائیرون رایگەیاند رێكەوتنێكی تەواو كراوە لەنێوان موقتەدا سەدر سەركردەی ئەلسائیرون و هادی عامری سەركردەی ئەلفەتح بۆ كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی، كوردیش هیچ دژایەتییەكی بۆ كاندیدكردنی عەبدولمەهدی دەرنەبڕیوە.

لەبارەی رای پارتی و یەكێتییشەوە، فەهمی دووپاتی كردەوە هەردوو حزبە سەرەكییەكەی كوردستان تانەیان لە كاندیدكردنی عەبدولمەهدی نیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.

ئاماژەشی بەوە داوە كە چاوەڕێی رەزامەندی هەموو لایەنەكانن بەشێوەیەكی فەرمی لەسەر كاندیدكردنی عەبدولمەهدی، بەتایبەتی لایەنە سونەكان.

لای خۆیەوە حەسەن عەلەوی نووسەر و سیاسەتمەداری عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی بەبژاردەیەكی باش وەسف كرد.

Back to top button