سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید ده‌كه‌م هیوادارم هێزه سیاسیه كورده‌كان پاڵپشتیم بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه, پارتی پۆسته‌كه به مافی خۆی ده‌زانێت, یه‌كێتیش پێی وایه له به‌ر ئه‌وه له رابردوو پۆسته‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی پڕكراوه‌ته‌وه پێویسته كاندیدی سه‌رۆكی كۆمار له یه‌كێتی بێت, له هه‌مانكادا چاودێركی سیاسی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ڕایگه‌یاند: “خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كه‌م و داوا له هێزه سیاسییه كوردییه‌كان ده‌كه‌م، پشتیوانیم بكه‌ن”.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، گوتیشی: “كورد له هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ته و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، ماوه‌ته‌وه دانی پێدا بنرێت”
سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆماریش، گوتی: پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌شریفاتی نییه و پۆستێكی كاریگه‌ره و سه‌رۆك كۆمار به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له ده‌ستوور هپێیدراوه، ده‌توانێت رێگه له تاكڕه‌وی سه‌رۆك وه‌زیران بگرێت و پێشێلكردنی مافی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت، هه‌روه‌ها سنوورێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دابنێت”.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، كه پێشتر له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له خولی دووه‌مدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بووه، گوتیشی: ” من خۆم كاندید ده‌كه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و داوا له كاندیده‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌م، پشتگیریم بكه‌ن”.