ئامینه زكری: به پێی پڕۆژه یاسایه‌ك جێگری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تیه‌كان ده‌بی ئافره‌ت بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده‌كان بڕیاردان و یاسادانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئافره‌تان ده‌بینرێن, خانمه په‌رله‌مانتارێكی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات، پرۆژه‌یاسایه‌ك كه بۆ چه‌سپاندنی به‌شداری كاراتری ئافره‌تان له جومگه‌كانی حكومڕانی ئاماده‌یان كردبوو، رێگه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆش ده‌كرد ئافره‌تان له سه‌رجه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كاندا به‌رپرسیارێتی باڵایان هه‌بێت، به‌ڵام به هۆی رێگری به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و كه‌مته‌رخه‌می به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئافره‌تان ، نه‌توانراوه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه بكرێت.
ئامینه زكری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: “پرۆژه‌یاسایه‌كیان به ناوی ده‌سته‌به‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌كردبوو، كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆكراوه و به پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بمێنێت، پێویسته جێگرێكی له ئافره‌تان بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی 30%ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئافره‌تان بێت و له دامه‌زراوه‌كانی تریشدا وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان و راگری كۆلێژه‌كان و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان به هه‌مان شێوه رێگه به به‌شداری ئافره‌تان به پۆسته باڵاكان بدرێت”.
گوتیشی: “سه‌رباری ئه‌وه‌ی كێشه بۆ پرۆژه یاساكه دروست بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌وه چه‌سپێنرا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوو جێگری هه‌بێت و یه‌كێك له‌وانه بۆ ئافره‌تان بێت”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی پرۆژه یاساكه نه‌بوو به یاسا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان گوتی: “به‌داخه‌وه رێگری هه‌بووه، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی و به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری ئافره‌تان یش كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌و باره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌رچه‌نده خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه تا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.