مه‌كگۆرك بۆ نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری رۆڵی كاریگه‌ریی لایه‌نی كوردی له به‌غدا و به‌شداریكردنێكی به‌هێزیان له پرۆسه‌ی سیاسی و حومكڕانیی عێراقدا ده‌بم
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش كرد, له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نێوی عێراق و دواترین پێشهاته‌كان گفتوگۆیان له باره‌وه‌كرا,.
له دیدارێكدا كه دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان باسیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی عێراقی له‌لایه‌ك، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆیان بۆ رۆڵی كاریگه‌ریی لایه‌نی كوردی له به‌غدا و به‌شداریكردنێكی به‌هێزیان له پرۆسه‌ی سیاسی و حومكڕانیی عێراقدا پیشان دا.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردنێكی به‌هێز له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دیاریكردنی پۆسته‌كان له به‌غدا و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد و له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرای كرد، كه دانوستانه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی بۆ درووستكردنی هاوده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی له به‌غدا به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئارام و رێك‌وپێك به‌ڕێوه ده‌چێت.
تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتیی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌یست به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: KRG