كادرو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی له‌ سنوری قه‌زای سۆران هاتنه‌ ریزی پارتی

 

دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح بڕیاری پاشه‌كشه‌یان دا له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌نگاونانی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو یه‌كێتی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی, كادرانی هاوپه‌یمانی له‌ سنوری قه‌زای سۆران هاتنه‌ ریزه‌كانی پارتی.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی كادران و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی له‌ قه‌زای سۆران په‌یوه‌ندیان به‌ ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد, بڕیاریاندا له‌ داهاتوو له‌ ریزه‌كانی پارتی خزمه‌ت به‌كوردستان بكه‌ن.

شایه‌نی گوتنه‌, هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و داد په‌روه‌ری دوای ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ خۆ راگه‌یاندنی و شكستی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری عێراق, له‌ ئێستادا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ده‌چێت.

Back to top button