داعش هێرشی كرده سه‌ر ئه‌م شاره كوردستانیه.
شه‌وی رابردوو له گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی خانه‌قین ژماره‌يه‌ك له چەکدارانی داعش هێرشيان كرده سه‌ر گوندى (قایە) به‌و هۆيه‌وه حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوون كه سێيان منداڵن.”
له‌و باره‌وه، عه‌قید دیار، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین رایگه‌یاندوه.” شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندێكی نزیك له خانه‌قین، خەڵکی گوندەکەش رووبەڕووی داعش بوونەتەوە و دواتر ھێزی پۆلیس چووه‌تە ھانای گوندەکەوە چەکدارانی داعش زیاتر له 30 خولەک لەگەڵ پۆلیسی خانەقین رووبەڕوو بوونەتەوە.”
بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین ئه‌وه‌شی پشتڕاستكردۆته‌وه.” كه حه‌وت هاووڵاتى بريندار بوونه، كه سێيان منداڵ و دوانيان ئافره‌ت و دووانه‌كه‌ى ديكه‌يان پياو بوونه و برينداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوون.
سه‌رچاوه‌كه روونيشيكرده‌وه، سێ خانوو و سێ ئۆتۆمبێل له ئاكامى ئه‌و په‌لاماره سووتاوون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له شوێنی رووداو به‌رده‌وامه.”