راهێنه‌ری ساسۆلۆ چی له‌ باره‌ی گۆڵه‌كه‌ی رۆناڵدۆ ده‌ڵێت.؟

رۆبێرتۆ دی زێربی ، راهێنەری یانەی ساسولو لە لێدوانێكیدا دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە ئاستی تیپەكەی بەرامبەر یوڤینتۆس ، ئەگەرچی بە ئەنجامی (2 – 1) دووچاری دۆراندن هاتن”.

دی زێربی لە لێدوانێكیدا گوتی : “من زۆر دڵخۆشم ، شتێكی روونە دۆراندن من دڵتەنگ دەكات ، بەڵام بە ئاستی تیپەكەم دڵخۆشم و لێیان رازیم”.

راهێنه‌ری ناوبراو ئه‌وه‌شی پشتراستكرده‌وه‌: ” من زۆر دڵتەنگم بەو گۆڵەی كە لێمان تۆماركرا ، پێم وایە رۆناڵدۆ لە تۆپەكە بەختی هەبوو چونكە تۆپەكە بە ستون كەوت و گەرایەوە بەردەمی”.

لەكۆتاییدا گوتی : ” ناكرێت رەخنە لە یاریزانەكان بگرین ، چونكە ئێمە رووبەرووی باشترین یانەی ئیتاڵیا بووینەوە”

پاش گۆله‌كه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی نوێی یانەی یوڤینتۆسی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە تۆماركردنی یەكەم گۆڵ بە درێسی یوڤینتۆس و یەكەم گۆڵ لە خولی ئیتاڵیا”.

رۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا گوتی : ” ئێمە ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد بەرامبەر یانەیەكی بەهێزی وەك ساسولو ، دڵخۆشم بەوەی پێشكەشم كرد”.

كریس ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه‌: ” دڵنیابووم لەوەی دەتوانم گۆڵی یەكەم تۆمار بكەم ، بۆ ئەمەش زۆر دڵخۆشم ، چونكە ئەمە بەرهەمی ماندووبوونی منە”.

Back to top button