فازڵ میرانی: به‌ گوێچكه‌ی یه‌كێتی دا چپاندومانه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئیسحقاقاتی پارتی یه‌

لەمیانەی وتووێژێکی ڕۆژنامه‌وانی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، باس لەدواین پێشهات ڕووداو هاوكیشه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات .

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ڕاێگه‌یاند:” لەحیزبەوە تا ئەم ساتە هیچ بەمن نەوتراوە تەنانەت نە سیڤی-م ئآمادەکردووە نە خەیاڵیشم نەکردووە بۆ ئەو پۆستە”. لەبارەی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند کاندیدی هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت” ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان بەگۆڕی مەلا مستەفا” تا ئەم دەقەیەی قسە بۆ ئێوە دەکەم نازانم “.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شلێت:” نزیکەی دوو مانگ لەمەوپێش بەگوێچکەی یەکێتیدا چپاندمان کە پۆستی سەرۆک کۆمارمان دەوێت وەک پارتی بەڵام بەبۆچونی من برادەرانی یەکێتی بەجدییان وەرنەگرت وایانزانی ئێـمە وەک” معامەلە”یەک ئەم قسەیە دەکەین، هیوادارم ئەوە ڕونەدات بەڵام ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێک نەکەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوا دوو کاندیدی جیاوازمان دەبێت کە ئەمەش جوان نیە بۆ کورد لەبەغداد خەڵکی تر کاندیدێکمان بۆ دیاری بکات”.

له‌باره‌ی كاندیدبوونی د.به‌شیر حه‌داد بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق فازڵ میرانی ده‌ڵێت:” ئەگەر ئێمـە ئەو کاندیدەمان نەبوایە ئەوا کەسێک لەسەر حسابی کورد ئەو پۆستەی وەردەگرت بە دوو کورسیەوە کە ئەوە نە مافە نە ویژدانیە، بەڵکو ئەوە مافی دوو هێزی گەورە و حکومڕانی وەک پارتی و یەکێتیە.”

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ ئەگەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار بێت ئەو پۆستەی بەدەستهێنا چ بەرنامەیەکی هەیە؟ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گووتی :” (لکل ‌‌حاد ث حد ث ) بەڵام ئەگەر من ببمە سەرۆک کۆمار هەرچی دەستوری بێت بێ سێ و دوو ئەوە دەکەم، لەوێ دانانیشم بەتەنها “موخەسەسات” وەربگرم پارێزەری دەستور و مافی کورد دەبم، هەر فشارێک لەکورد کرا بێ دەنگ لەوێ دانانیشم، یا بۆ نمونە ئەو ڕیفراندۆمەی کرا فشار لەکورد کرا لەوێ دەستم لەکاردەکێشایەوە و دەهاتمەوە هەولێر ، وە پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمان بەپێی دەستور دەنێرم، دەسەڵاتەکانی خۆم پەیڕەو دەکەم چونکە دەسەڵات لەعیراق بریتیە لە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و داد، نەک دانیشم خۆم کەناربگرم بڵێم لای من خۆشە حەقی هیچم نیە، من ئەو سەرۆکایەتی کۆمارە ناکەم.”

له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی لەگەڵ یەکێک لە دوو هاوپەیمانیە گەورەکەی عێراق فازڵ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت:” خۆی ئەو دوو جەمسەرەی هەیە دوو جەمسەری عیراقین ئێـمە نەماندەویست ببینە جەمسەری شیعە دژی لایەکەی تری شیعە، وەک کردارێکی بیرکاری لێکمان دایەوە بۆمان دەرکەوت ئەمانە زۆرینەی شیعە یا سوننە نین، ناکۆکی لەنێوان شیعەکان خۆیان هەیە ئەگەر ببوینایە تەرەفی هەر لایەک نە بۆ عیراق نە بۆ کورد باش نەبوو، هەتا بۆ داهاتووش ئەگەر ناکۆکی نێوان شیعەکان توند بێتەوە بێگومان کاریگەری لەسەر هاوپەیمانەکانیشیان دەبوو بۆیە نەمانویست ببینە لایەنێک لەو ناکۆکیانەی نێوان عیراقیەکان نەک باسی جەمسەری ئێرانی و ئەمریکی بێت.”

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌شڵێت :” کورد دووەم نەتەوەی عیراقە، لایەنێکی سیاسی نیە بتوانرێت حکومەتی عیراقی بە بێ ئەو پێکبهێنێت بەڵکو ئێمـە میڵەتی دووەمین لەعیراقدا بەپێچەوانەوە ئاسان نیە حکومەتی عیراق بەبێ کورد پێکبێت چونکە ناتوانێت عیراق بەبێ یەکێک لە سێ کوچکەکە کە کوچکەی سوننە و شیعە و کوردە پێکبێت هەر کوچکێک لەمانە “غائیب” بێت ناتوانرێت دوو کوچکەکەی تر وڵات ڕابگرنەوە وڵات “ئیستقرار”نابێت، ئێستا بێ ئەوەی ئێـمە ببینە تەرەفی ئەو ناکۆکیەی نێوان لایەنە عیراقیەکان خەریکە کێشەکان بەرەو چارەسەر دەڕۆن ،لەکاتێکداهەردوو هاوپەیمانیە گەورەکەی ئێستا پيکهاتون لە ئێمە مەمنون بوون چونکە هەریەکەیان نەیدەویست بچینە لای ئەوی تر و خۆی زۆرینە بمێنێتەوە ئێـمە ئەوەمان نەکرد ئێستا ئێمـە قازانجمان کرد.”

Back to top button