گۆران قوباد تاڵه‌بانی تووشی تای هه‌ڵبژاردن بووه‌

رۆژی ١٦ی ٩ی ٢٠١٨، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی پێنجوێنی كرد و لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن به‌ڵێنی ده‌یان پرۆژه‌ وه‌كو موژده‌ ئه‌یدات به‌ دانیشتوانی پێنجوێن ، قوباد تاڵەبانی ”وەک موژدەیەک“ بە خەڵکەکەی ڕاگەیاند:” لە ئایندەیەکی نزیکدا مەرزی (سەیرانبەند) دەکرێتەوە”.

لای خۆیه‌وه‌ عەبدولڕەحمان عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، به‌ڵێن و موژده‌كانی قوباد تاڵه‌بانی له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ درۆخسته‌وه‌و ڕایگەیاند:” زیاتر لە ٢ ساڵە مەرزی سەیرانبەند کراوەتەوە”.

ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:” ڕۆژی ٢٠ی ٧ی ٢٠١٦، لە مەراسیمێکدا کە ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری ئەوکاتەی سلێمانی و پارێزگاری سنە و چەندین بەرپرسی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بوون، ”مەرزەکە بە فەرمی کرایەوە“.

عەبدولڕەحمان عەلی پەرلەمانتاری گۆڕان لە یەکێتی وقوباد تاڵه‌بانی دەپرسێت و ده‌ڵێت: ”تۆ بڵێی کردنەوەی ئەو مەرزە پیش ٢٦ مانگ کامێرای شاراوە بووبێت ؟ یان تای ھەڵبژاردن ھۆکاری پێدانی ئەو مژدە کۆن و بەسەرچووەیە؟”.

Back to top button