مه‌سروور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی نیوزلاند له عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ 18ی9ی2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (برادلی سۆدن) باڵیۆزی نیوزلاند له عێراق كرد.
له دیدارێكدا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، له‌وباره‌وه مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هێشتا تیرۆیستانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی و مه‌ترسیدارن بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی مووسڵ و ئه‌نبار و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له به‌غدا كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه پێویسته حكوومه‌تێك بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی عێراق بێت و هه‌وڵی خۆی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بخاته‌گه‌ڕ، له‌وباره‌وه باڵیۆزی نیوزلاند پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك راگه‌یاند، كه نوێنه‌رایه‌تی گشت پێكهاته‌كان و ویست و داخوازی هاووڵاتیان بكات.
په‌یوه‌ست به هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك ده‌دات، كه داخوازییه‌كانی كوردستان و مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسه‌تی ستراتیژی له عێراق دا، وه‌ك هه‌وڵێكی گرینگ بۆ رێگه‌گرتن له تاكڕه‌وی له به‌ڕێوه‌بردن و ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا.
باسكردن له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نیوزلاند و په‌ره‌پێدانیان له گشت بواره‌كاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.