به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوك له ناو ماڵه‌كانیان ده‌كوژرێن
به گوێره‌ی وێبسایتی “بغداد الیوم”، چوار چه‌كدار له كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ۱۸‌ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری ۲۰۱۸، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی “یونس ستار” كه سه‌ربازی سوپای عێراقه و كوشتوویانه.
یونس ستار، له دایكبووی ساڵی ۱۹۷۲ـه و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی “حوریه”یه نزیک قوتابخانەی (داستان – کەرکوکی نوێ)، له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه، به هۆی په‌لاماری ئه‌و چواره چه‌كداره‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له ناو ماڵه‌كه‌یدا كوژراوه.
به پێی زانیارییه‌كان چوار چەکداره دەمامکدارهكه، بەئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپڵ – ڕەنگـ ڕەش – ژمارە نەزانراو) هەڵیان کوتاوه‌ته سەر ماڵی هاوڵاتییه کورده‌كه، كه سه‌ربازی فیرقه‌ی ۱۲‌ی سوپای عێراقه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.