بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ” خواكوڕك” نێردراوه‌ چه‌ند ژماره‌ ته‌له‌فونێكى تێدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگاداری ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکەین بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:ئاگاداری ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکەین کە تا ئێستا لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نامە و ھەروەھا ھەر ئامرازێکی تری رووشاندنی کەسایەتی و ئابڕوبردندان داوایان لێدەکەین بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە “ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین”، یاخود نوسینگەکانمان ئاگاداربکەنەوە لەسەر ئاستی قەزاکان”.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو:یاخود ئەو ئافرەتانە دەتوانن پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە بکەن لە رێگەی ھێڵی گەرمی تەلەفۆنەکانیانەوە.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: داوا لە کچان و ژنانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بە ئاگاییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا گرەنتی پاراستنی تایبەتمەندی و نھێنییەکانی کەسایەتی ھیچ کەس ناکەن و ھەر وێنەیە و ڤیدیۆ و نامەیەکی دەنگی تا ئەو جێگەیە پارێزراوە کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ھەژمارە تایبەتییەکانەوە دەرناچێت و نانێردرێن بۆ کەسانی دیکە”.
هه‌روه‌ها چه‌ند ژماره‌ ته‌له‌فونێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ :ژمارە تەلەفۆنەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان بەم شێوەیه‌ی خوارەوەیه‌ :

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ھەولێر ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سلێمانی ھێڵی گەرمی ژمارە ١٩٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / دھۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ – ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / گەرمیان ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سۆران ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ڕاپەڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١

Back to top button