مه‌لا به‌ختیار :یه‌كێتی له ناو خۆیدا و له‌گه‌ڵ پارتی له گفتوگۆدایه بۆ بریاردان له سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باس له كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و بڕیاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه درا.
برێت مه‌كگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ، رۆڵ و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌شی له شه‌ڕی داعش به‌رز نرخاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام ده‌بێت.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگه‌یاند:” ئه‌مریكا پشتگیری له عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له راوێژدان، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له ماوه‌ی ده‌ستووری خۆیدا پێكبهێنرێت”.
لای خۆیه‌وه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگه‌یاند:” یه‌كێتی له‌ناو خۆیدا و له‌گه‌ڵ پارتی‌یش له گفتوگۆی بهرپرسیارانهدایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بده‌ن و دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه بڕیاری كۆتایی بدرێت”.
له باره‌ی كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گوتی :” تا ئێستا بڕیاری فه‌رمی هاوپه‌یمانی نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و هه‌ر كاتێك به فه‌رمی بڕیاریاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی، به‌رهه‌م ساڵح بۆی هه‌یه كاندید بێت”.
له‌باره‌ی كشانه‌ی خۆی له كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت :”مافی خۆمه كاندید بم”.