پارتی دەست بەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار نابین
لەگەڵ ئەوەی یەکێتی داوای پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات و چەند کۆبونەوەیەکی بۆ دیاری کردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردووە بەڵام بەهۆی باڵە جیاوازەکان نەیتوانیوە، سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵا له مه‌كته‌بى سياسیى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند پارتى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌ركۆماری عێراق نابێت و كانديدى بۆ ئه‌و پۆسته ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه دووپاتی كردەوە بوونى كانديد له پارتى ديموكراتى كوردستان، په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه نييه كه يه‌كێتى بۆ ئه‌و پۆسته كانديدى ده‌بێت يان نابێت.
سه‌رچاوه‌یەک راگەیاندووە ئه‌م جاره پۆستى سهركۆمار بۆ پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌بێت و ئه‌و پۆسته پشكى پارتييه، وه‌ك گه‌وره‌ترين هێزى سياسى كوردستان و يه‌كه‌م حزبى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى په‌رله‌مانى عێراق.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه، هه‌فته‌نامه‌ى (ده‌ستوور)ى عێراقى له ژماره (4231)ى خۆي‌دا رايگه‌ياند به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان فه‌تح و سائيروندا كراوه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له كوتله‌ى (ئەلببنا) و سه‌رۆك وه‌زيران له كوتله‌ى (ئیسڵاح) و سهركۆماريش له پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌بێت.