داعش ۱٥ ملیار دۆلار زیانی بە موسڵ گەیاندووە
دوای ئازادکردنی موسل ئێستا شارەکە وێرانەیەکە کە دەیان ملیۆن دۆلاری پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وه‌زاره‌تى پلاندانانى عیراق ئاشكرایكرد، قه‌باره‌ى ئه‌و زیانانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون و باڵه‌خانه‌كان كه‌وتوه، 15 ملیار دۆلاره، وڵاته‌كه‌ش پێویستى به 88 ملیار دۆلاره بۆ بنیادنانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌لمان جومه‌یلى وه‌زیرى پلاندانانى عیراق له‌كاتى به‌شداریكردنى له شه‌شه‌م كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكارى له‌بوارى ژێرخاندا، كه له سیئۆلى پایته‌ختى كۆریاى باشور سازكرابو، وتى “به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه، كه‌رتى نیشته‌جێبون له‌هه‌موو كه‌رته‌كانى دیكه زیانى زیاترى به‌ركه‌وتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، زیاتر له 150 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون تووشى زیان بوون، هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى و هه‌ندێكى دیكه‌یان به‌ڕێژه‌ی جیاواز، بڕى زیانه‌كانیش به‌زیاتر له 15 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى ده‌خه‌مڵێنرێت.
وه‌زیرى پلاندانان رونیشیكردۆته‌وه، عیراق بۆ بنیادنانه‌وه‌ى پارێزگا زیانلێكه‌وتوه‌كانی پێویستی به 88 ملیار دۆلار هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ى هه‌ژارى له عیراقیشدا، جومه‌یلى وتویهتى “له‌ساڵى 2012دا له‌سه‌دا 19.8 بووه، به‌ڵام له‌ساڵى 2014دا به‌رزبۆته‌وه بۆ %22.5 و له‌ئێستاشدا له پارێزگا زیانلێكهوتوهكاندا ئه‌و رێژه‌یه دوو قاته