جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پەیامی پالپشتی سەرۆک بارزانی بە خەلکی بەسرە گەیاند

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوس و یاوەری بەشیر خەلیل جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەردانی بەسرەیان کرد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیامی سەرۆک بارزانی بە خەلکی بەسرە گەیاندو ڕای گه‌یاند، سه‌رۆك بارزانى و حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستان، پشتیوانى هه‌موو داوا ڕه‌واكانى دانیشتووانى پارێزگاكه‌ ده‌كه‌ن.

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ د. به‌شیر حه‌داد، له‌سه‌ردانێكیدا له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ پارێزگاى به‌سره‌، ڕای گه‌یاندووه‌، به‌هه‌وڵى خێرخوازان و دڵسۆزان، به‌سره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخى جارانى خۆى.

 

به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و ئاوى خواردنه‌وه‌ و پشتگوێخستنى نه‌خۆشخانه‌كان و ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌، دانیشتووانى پارێزگاى به‌سره‌، له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مووزى ڕابردووه‌وه‌، دژ به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردووه‌.

بۆ ئاگاداربون له‌ كێشه‌كانى پارێزگاكه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره‌ى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌ردانى پارێزگاكه‌ى كرد و له‌ گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگار و ستافى ئیدارى و چه‌ندین كه‌سایه‌تى و ڕیش سپییانى پارێزگاكه‌، د. به‌شیر حه‌داد، به‌ ئاماده‌بووانى ڕاگه‌یاند: “سه‌رۆك بارزانى و نێچێرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستان، هاوسۆزن له‌گه‌ڵ دانیشتووانى به‌سره‌ و پشتیوانى هه‌موو داوا ڕه‌واكانیان، ده‌كه‌ن”.

 

هه‌روه‌ها په‌یامى گه‌لى كوردستانى به‌ دانیشتووانى پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند و گوتی، هه‌رێمی كوردستان ماڵه‌كانیان كراوه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكى به‌سره‌، گوتیشی: “په‌رله‌مانی عێراقیش سووره‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتان”.

Back to top button