مه‌سروور بارزانی و برێت مه‌كگۆرك پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتۆكرد

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه‌فره‌وانی عێراقی فیدراڵ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان لەو نێوەندەدا, مه‌سروور بارزانی پێشوازی له بریچت مه‌كگۆرك كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18ی-9ی-2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندی یاوه‌ری كۆبۆوه.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە هاتووە”له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق و ستیڤن فاگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه‌فره‌وانی عێراقی فیدراڵ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا”.
ئاماژەش دراوە بە ئەوەی کە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی جارێكی دیكه دووپاتی له‌هاوبه‌شی تۆكمه و به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بایه‌خ و گرینگی هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی درێژخایه‌ن كرده‌وه.