وەزارەتی پەروەردە وادهی دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێی راگەیاند
لهگهڵ دهستپێكردنهوهی وهرزی خوێندن, وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، یەكەم رۆژی دەوامی خوێندنی ساڵی نوێی راگەیاند.
لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەكاتەوە “دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2018 ـ 2019) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە شاری کەرکووك، رۆژی شەممە رێکەوتی 22/9/2018ی زایینی دەبێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە ھەبوو كە بەھۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەوامی خوێندنی ساڵی نوێ بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو دوادەخرێت.