كۆمسیۆن هه‌ر كاندیدێك پێشێلكری به‌رامبه‌ر كرا, سكالا تۆمار نه‌كات به‌دواداچوون ناكه‌ین

 

به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌ڵێت، “هه‌موو پێشێلكاریه‌كی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاریان به‌رامبه‌رده‌كرێت سكاڵا تۆمار بكه‌ن”، هاوكات ئاشكرایده‌كات، به‌ شێوه‌ی 24 كاتژمێری سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن تۆمار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌ ئاسمانی و حزبیه‌كان.

شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كاندیدیه‌كان ده‌كرێت وتی: “وه‌ك كۆمسیۆن هه‌موو پێشێلكاریه‌ك تۆمار ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكرێت، پێویسته‌ كاندیده‌كه‌ یان قه‌واره‌ سیاسیه‌كه‌، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ سكاڵاكه‌ی له‌لای كۆمسیۆن تۆمار بكات”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌شی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌كرێن وتی: “به‌شێوه‌ی 24 و كاتژمێری هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان و كه‌ناڵی حزبه‌كان و هه‌ركاتێك سكاڵا هه‌بێت پاڵپشت به‌ تۆماری به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه‌كان رێوشوێنی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر”.

Back to top button