حكومه‌ت رۆژێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یی به‌ فه‌رمی كرده‌ پشوو.

گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی عاشوورا رۆژێک پشووی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان راگەیاند.”

له‌و باره‌وه‌، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین، رۆژی پێنج شەممە 20/9/2018، كە هاوكاتە لەگەڵ یادی عاشوورا، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.

سبەی پێنج شەممە رێوڕەسمی عاشوورا لە خانەقین و زۆربەی ناوچە شیعە نشینەکانی جیهان یادی عاشوورا بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەگوتەی خەڵکەکە ئەمساڵ بە گەرمی ئامادەکاری بۆ ئەو رۆژە نەکراوە و هه‌ست ناكرێت یاده‌كه‌ زۆر به‌ گه‌رمی به‌ڕێوه‌بچێت.”

Back to top button