سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی: پۆستی سه‌رۆك كۆمار نادرێت به یه‌كێتی.
پارتی دیموركاتی كوردستان، به فه‌رمی و نا فه‌رمی به سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراقی گوتوه، كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده و له نێوهێزه كوردییه‌كانیش به‌شی پارتیه.”
له‌و باره‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵا له مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه.” كه پارتى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆك كۆمار نابێت و كانديدى بۆ ئه‌و پۆسته ده‌بێت.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، بوونى كانديد له پارتى ديموكراتى كوردستان، په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه نييه، كه يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته كانديدى ده‌بێت يان نابێت به‌ڵكو پارتی ئه‌وه به به‌ش و حه‌قی خۆی ده‌زانێت و چه‌ندین جار ئه‌وه‌شی به راشكاوی راگه‌یاندووه.”
ئه‌مه له كاتێكدايه، هه‌فته‌نامه‌ى (ده‌ستوور)ى عێراقى له ژماره (4231)ى خۆي‌دا رايگه‌ياند، به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان فه‌تح و سائيرون كراوه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له كوتله‌ى (البناء) و سه‌رۆك وه‌زيران له كوتله‌ى (الاصلاح) و سه‌رۆك كۆماريش له پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌بێت.