نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان.

لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان چین و ئەمریكا ئاڵۆزی تێكەوتووەو سەپاندنی گەمارۆكانی سەر ئێرانیش نزیك بۆتەوە، بەڵام نرخی نەوت خه‌ریكی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا باجی سەر كەل و پەلە هاوردەكانی چینی بە بڕی (200) ملیار دۆلار سەپاندووە، ئەوەش كاریگەری دەبێت بۆ سەر بازاڕی نەوتی جیهانی، ئەمە لەگەڵ ئەوەی سەپاندنی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ مانگی تشرینی دووەم نزیك بۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (79.05) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (69.64) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button