خۆت بپارێزه له 7 جۆری نهخۆشی شێرپهنجه.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، خواردنەوە كهولییەكان هۆكارن بۆ تووش بوونی مرۆڤ بە حەوت جۆرە نەخۆشی شێرپەنجە.”
توێژینەوەكە لەبارەی كاریگەری خواردنەوە كهولییەكان لەنیوزلەندا ئەنجامدراوەو بەو ئەنجامە گەیشتووە كە ئەم خواردنەوانە دەبنە هۆكاری تووش بوون بە حەوت جۆر لەنەخۆشی شێرپەنجە.
لەلایەن خۆیەوە (جینی كۆنۆر) لەبەشی پزیشكی خۆپارێزی و كۆمەڵایەتی لەزانكۆی (ئۆتاگۆ) ی نیزلەندا رایگەیاندووە، ئەوان بەو ئەنجامە گەیشتوون كە خواردنەوە كهولییەكان دەبنە مایەی تووش بوونی مرۆڤ بە حەوت جۆرە نەخۆشی شێرپەنجە.
هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە خواردنەوەی مادە كهولییەكان كاریگەری لەحەوت ناوچەی جەستەی مرۆڤ دەكەن و تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی دەكەن، ئەوەش بەڵگەی تەواوی لەسەر كۆكراوەتەوە.
ئەمەو نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لەهەریەكە لە (قورگ و جگەرو قۆڵۆن و سنگ و زراروو پێست و پرۆستات و پەنكریاس) تووشی مرۆڤ دەكەن.
هەروەها لەتوێژینەوە نیوزلەندییەكە باسیش لەوەكراوە، كاریگەری خواردنەوە كهولییەكان لەسەر ئەوانە زیاترە كە لەهەمان كاتیشدا جگەرەدەكێشن.