پارتی: یه‌كێتی بێ مه‌نه‌ت ده‌كات سه‌رۆككۆمار بۆ ئێمه‌یه و دووساڵ جارێكیش پارێزگاری كه‌ركووك بۆ ئێمه‌یه
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی دا ده‌لێت، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق به ئیستحقاقی كورد ده‌زانین نه‌ك حزب، له‌ناو كوردیش كێ زۆرترین كورسی هه‌بێت، به ئیستحقاقی ئه‌و ده‌زانین، بۆیه، پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، چونكه له دوو خوڵی رابردوو سه‌رۆككۆمار لای یه‌كێتی بوو هیچ سودێكی بۆ كورد نه‌بووه، ته‌نها مووچه چه‌وره‌كه‌یان بردۆته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر خۆیان دابه‌شیان كردووه”.
پێشتر فازل میرانی راگه‌یاندبوو، كه پارتی دیموكراتی كوردستان به گوێچكه‌ی یه‌كێتی دا چرپاندووه كه سه‌رۆككۆمار ناده‌نه‌وه یه‌كێتی و پارتی كاندید ده‌لێـت، له ئێستادا یه‌كێتیش هه‌ره‌شه ده‌كات، ده‌لێت په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان تێكده‌چێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتیش ده‌لێت له 23 حوزه‌یرانه‌وه، په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی تێكچووه، یه‌كێتی تازه پێی زانیوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی ده‌لێت، به‌پێی ئیستحقاقی ئێستایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك، پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌بێـت دووساڵ به‌دووساڵ بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی رازی نه‌بێـت، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگارێكی به‌شداری له‌گروپی خیانه‌تكار بۆ كه‌ركووك دانانێین”.
پارتی به‌رنامه‌ی ئێمه بۆ یه‌كێتی به‌م شێوه‌یه، سه‌رۆككۆمار بۆ پارتی و پارێزگاری كه‌ركووكیش دووساڵ به دووساڵ رازیه، جێبه‌جێ ده‌كرێـت رازی نیه، ئێمه كاندیدی خۆمان ده‌بێـت، پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكیش وه‌ك خۆی نا‌بێـت، یه‌كێتی ده‌بێـت ئه‌وه بزانێت به‌ده‌نگی ته‌زویر پۆستی كه‌ركووك دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نابات”.