به‌رهه‌م ساڵح تاكه كاندیدی یه‌كێتی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق
كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆتایی هات و به ۲٦ ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح بووه تاكه كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،وابریاریشه به‌رهه‌م ساڵح و ژماره‌یه‌ك له هاودیده‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون به‌رهه‌م ساڵح تاكه كاندیدی یه‌كێتی بێت بۆ وهرگرتنتی پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌و مه‌رجه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و ده‌ستبه‌رداری قه‌واره‌كه‌ی ببێت”.
هاوكات له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كه له لەتیف رەشید ۱ دەنگ و محه‌مه‌د سابیر ۱۵ و بەرهەم ساڵح ۲٦ دەنگیان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه پێدراوه.
یه‌كیتی به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بۆ به‌رهه‌م ساڵح به‌جێگه‌یاند پێشبینی ده‌كرێت دوای ساغبوونه‌وه‌ی ناوی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك تاكه كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، بگه‌ڕیته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی و ژماره‌یه‌كیش له یه‌كێتییه‌كانی ناو قه‌واره‌كه‌ی له‌گه‌ڵی بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كاندیدی پۆستی سهرۆككۆماربوو ،به‌ڵام دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ۱۸ی۹ی۲۰۱۸ ـی برێت مه‌كگۆرك نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیاری له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار بێ هیوا كرد، هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی جێهێشتووه.
لای خۆیه‌وه ڕەهبهری سەید برایم، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕاگەیاند:”کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆتایی هات و بە زۆرینەی دەنگی سەرکردایەتی و بە هەڵبژاردن، بەرهەم ساڵحیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە”.
بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئاشکرا کرد لە نامەیەکدا کە ڕۆژی ١٨ی ئەیلوول نووسیویەتی، بەرهەم ساڵح بەڵێنی داوە ”وەکوو یەکێتییەک کار بکات“، بۆیە ئەوان کاندیدیان کردووە.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌ڵویستی فه‌رمی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت .