چیا‌و نمای نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بنه خاوه‌نی كۆمپانیای ووشه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۱۹ی۹ی۲۰۱۸ هه‌فته‌نامه‌ی “وشه” ژماره (۲۵۱) ده‌رچووه ،له راپۆرتێكدا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆمپانیای وشه، كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا وه دامه‌زراوه، به ناوی كوڕه‌كانییه‌وه كراون.
هه‌فته‌نامه‌ی ووشه پشتی به چه‌ند نوسراوێكی فه‌رمی وه‌كو به‌ڵگه‌نامه به‌ستووه له ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌ڵێت:” كۆمپانیای (وشه) له ساڵی ۲۰۰٦ به سه‌رمایه‌ی ۳۰۰ ملیۆن دينار دامه‌زرێنراوه و هاوشێوه‌ی گرده‌كه و موڵكه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌سه‌ر چیا و نما نه‌وشیروان مسته‌فا تاپۆ كراون ، ده‌شڵێت :” دوای دوو مانگ له كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا كه ۱۷‌ی ئایار/ مایۆی ۲۰۱۷ كۆچی دواییكرد، خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای وشه بۆ كوڕه‌كانی رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوازراوه‌ته‌وه.
له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی ووشه‌دا هاتووه: “له‌سه‌ر داوای (فازڵ عبدالقادر محی ا‌لدین) به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیا (وشه بۆ راگه‌یاندن/ سنووردار) و ئاماژه به به‌شنامه‌ی شه‌رعی دادگای باری كه‌سێتی له سلێمانی ژماره (۱۰۳۷/قسام/۲۰۱۷) له ۱٤ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ۲۰۱۷ و ئاماژه به به‌ڵگه‌نامه له قسام ده‌رچوون ژماره ۱۳ له چواری تهمووز/ یۆلیۆی ۲۰۱۷ كه تێیدا (چرا نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌رچوو له قسامی ئاماژه پێكراوی سه‌ره‌وه، بڕیار دراوه به گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پشكه‌كانی هاوپشكی كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین به بڕی ۳۰۰ ملیۆن دینار بۆ هه‌ریه‌ك له میراتگره‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه: (نما نه‌وشیروان مسته‌فا ۱۵۰ ملیۆن پشك، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا ۱۵۰ ملیۆن پشك)”.