چه‌ند رێگه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی بۆنی پێیه‌كان به‌یه‌كجاری

خواكوڕك

بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دروستی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بزانین پێویسته‌ سه‌ره‌تا هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كه‌مان لا روون بێت، هه‌ر بۆیه‌شه‌ بۆ چاره‌سه‌ری بۆنی پێیه‌كانمان پێویسته‌ هۆكاره‌كه‌ی بزانین كه‌ خۆی له‌ دوو هۆی سه‌ره‌كی ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌وانیش (1- ئه‌گه‌ر تەواوی ڕۆژ بەپێوە بیت. 2- كاتێك لەژێر سترێس و فشاری دەروونیی زۆردا بیت.)

بۆچاره‌سه‌ری ده‌ره‌نجامه‌كانی دروست بوونی بۆنی پێ پێوسته‌ ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجام بده‌ین

1- ھەموو ڕۆژێک پێیەکانت بشۆ [بە فڵچە و سابوون باشترە].
2- نینۆکەکانی پێت با کورت و خاوێن بن.
3- تەماشای بنی پێت بکە و مەھێڵە پێستەکەی وشک و ڕەق ببێتەوە.
4- لانی کەم ڕۆژی جارێک گۆرەوییەکانت بگۆڕە.
5- لانی کەم ڕۆژانە پێڵاوەکانت بگۆڕە و یەک جووت لە پێ مەکە.
6- ئەو جۆرە گۆرەوییانە لە پێ بکە کە توانای ھەڵمژینی شێ و تەڕیی ھەیە.
7- پێڵاوەکانت با چەرم و کانڤاس بن.
8- با پێڵاوەکانت تەسک نەبن و پەنجەکانی پێت بگرن.
9- لەھاویندا پێڵاوی سەرقەپات لە پێ مەکەن.

Back to top button