مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سوید له عێراق كۆبویه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۱۹ی۹ی۲۰۱۸ مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پۆنتوس مێلانده‌ر، باڵیۆزی سوید له عێراق، پێشهات و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ و پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستانیان تاوتوێ كردووه.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌وه و سازان له بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا راسته‌ڕێ بكرێت و نابێت هیچ پێكهاته‌یه‌ك فه‌رامۆش بكرێت بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی هه‌ست به‌وه بكات به‌شێكه له‌م وڵاته‌دا”.
له‌و دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی سوید له عێراق، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌رۆڵی ره‌وه‌ندی كورد له وڵاته‌كه‌یدا و رایگه‌یاند: “ره‌وه‌ندی كورد به شێوه‌یه‌كی زۆر باش تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ی سویدی بووه و له بواره جیاكاندا چالاكن”. له‌باره‌ی سیستمی سیاسی له عێراقی فیدراڵپیش گوتوویه‌تی: ” ئه‌وان پشتگیریی له سیستمێكی به‌هێز و هاوسه‌نگ و بنكه فراوان ده‌كه‌ن، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق بێت و توانای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌بێت”.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوید له بواره جیاكاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بووه.