به‌رهه‌م ساڵح نامه‌ی وازهێنان ئاراسته‌ی قه‌واره‌كه‌ی ده‌كات و نامه‌یه‌كیش ئاراسته‌ی یه‌كێتی بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌كات
محەمەد ڕەئووف سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری له پرێس کۆنفرانسێکدا له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی ڕایگەیاند:” هاوپەیمانی بەشێک نابێ لە پەرتەوازەیی و لە ماوەی ڕابردوودا، لە میانەی گفتوگۆکانی نێوان هاوپەیمانی و یەکێتی، پاش ڕاوێژێکی زۆر و چڕ‌وپڕ، ”دکتۆر بەرهەم و کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی، یەکگرتنەوەیان کردە بژاردە لەگەڵ یەکێتی“.
سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری گووتی:” بەرهەم ساڵح نامەیەکی وازهێنانی ئاراستەی هاوپەیمانی کردووە و ئەوانیش نامەکەیان پەسەند کردووە”.
محەمەد ڕەئووف سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ده‌شڵێت: ”هاوپەیمانی وەکوو پڕۆژەیەکی سیاسی و مەدەنی بەردەوام دەبێت. لەبارەی بڕیاردان لە شێواز و چۆنیەتیی بەڕێوەبردن و کاری ئایندە، بەم زووانە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین“.
ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتی كردووه‌و له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه كه وازی له قه‌واره‌كه‌ی هێناوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی ،له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا نامه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح په‌سه‌ند كراوه‌و به ده‌نگی ۲٦ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح بووه كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ، كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاڵۆزی تێكه‌وتووه‌و مه‌ڵا بهختیارو ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
له چه‌ند خولى رابردووى سه‌رۆكايه‌تي كۆماردا ، پشکی کورد بووە، لە ناو لایەنە کوردستانییەکانیش ئه‌و پۆسته به‌پێی ڕێكه‌وتن دراوه به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بەڵام ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه نەخشەی سیاسی گۆڕاوە، مەرج نییە ئەمجارە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت.
ڕۆژی سێشەممە ۲۵‌ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجام بدرێت‌و كاندیدی براوە پێویستی بە دەنگی ۲۱۰ پەرلەمانتارە لە كۆی ۳۲۹ ئەندامەكەی پەرلەمان.