به ڤیدیۆ: به‌رهه‌م ساڵح من پیاوێكی بێ حورمه‌ت و درۆزنم
له دیمانه‌یه‌كدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی خه‌ندان، له‌باره‌ی پرسیارێك كه گوایه به‌رهه‌م ساڵح پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌چێته‌وه ناو یه‌كێتی و ده‌نگه‌كان بۆ یه‌كێتی ده‌باته‌وه، ده‌لێت، ئه‌مه بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به حورمه‌تی سیاسی و راستگۆیهوه، هه‌یه، من كابرایه‌كی بێ حورمه‌ت نیم بگه‌رێمه‌وه ناو یه‌كێتی”.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح له دیمانه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی خه‌ندان ده‌لێت من له‌ناو یه‌كێتی پۆستی زۆرم بۆ پێشنیار كراوه، سه‌رۆككۆمار و سكرتێری حزب، به‌ڵام ده‌بێت پیاو حورمه‌تی هه‌بێت، شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه، پیاو له‌سه‌ر خانهنشینیهكی مامۆستایه‌ك ببێته سه‌رۆككۆمار، به سهقفهیهكی ژێر به‌ژێر ئه‌مه بێ حورمه‌تی سیاسیه، ئێمه حورمه‌ت و راستگۆیمان هه‌یه”.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح ده‌لێت، ئێمه حورمه‌تی سیاسی خۆمان هه‌یه، راستگۆی خۆمان له‌ده‌ست ناده‌ین،