عه‌بدولستار مه‌جید بۆ ئارام قادر ده‌رگای كۆمه‌ڵ كراوه‌یه‌و خۆتان خاوه‌ن ماڵن
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ( هاوپه‌یمانی ) ده‌نێرێت كه پێشتر له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دا بووه‌و پۆستی باڵای هه‌بووه .
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و كاندیدی ژماره (٤۰) له لیستی ژماره ۱۹٤ كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یامێك بۆ ئارام قادرئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نێرێت كه ئێستا سه‌ركردایه‌تی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی ده‌كات پێی ده‌ڵێت :” ده‌رگای كۆمه‌ڵ وه‌ك هه‌میشه بۆ ئێوه‌مانان كراوه‌یه و وه‌ك جاران خۆتان به خاوه‌ن ماڵ بزانن ،ده‌ستی برایه‌تیمان درێژ‌و باوه‌شی میهرو خۆشه‌ویستیمان بۆتان كراوه‌یه “.
ئارام قادر “ساڵی ۱۹٦۵ لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە تەواو کردووە، لەسالی ۱۹۸۱ دەستی بەکاری سیاسی کردووە، ساڵی ۱۹۸٦ لە زانکۆی موسڵ لە کۆلێجی زانست، بەشی بایلۆجی وەرگیراوە، بە تۆمەتی کاری سیاسی لە زانکۆ دەرکراوە. ساڵی ۲۰۰۷ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە و ئێستا قوتابی ماستەری یاسایە لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا “.
پێشترئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بووه‌و، ئەندامی پەڕڵەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕڵەمانی کوردستان.
په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدولستار مه‌جید بۆ ئارام قادر