كۆسه‌رت ره‌سول: كه‌ركوك به‌درێژایی مێژوو هێڵی سوری خه‌باتی كوردایه‌تی بووه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 22/10/2016 جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، ئەم سەركەوتنە گەورەیە بە خوێنی دەیان رۆڵەی قارەمان و تێكۆشەر هاتەدی و خوێن و ژیانی خۆیان كردە قوربانی پاراستنی كەركووك و كەركوكیەكان.

دوای ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی ده‌گاته‌ كه‌ركوك بۆ كۆنتڕڵ كردنه‌وه‌ و كۆتایی هێنان به‌ هێرشی تیرۆریستان له‌م شاره‌، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌ ناو شاره‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای راگەیاندنی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان سوپاسی خەڵكی قارەمان و خۆڕاگر و كۆڵنەدەری شاری كەركووك، هێزە ئەمنییەكانی كەركووك، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێزی هاوپەیمانان، رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركووك، تیمەكانی تەندروستی و سەرجەم ئەو هێز و لایەنانە دەكەم كە بەشداربوون لە تێكشاندن و لەباربردنی خەونی تاریكپەرستان.
دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ:

لە كۆسرەت رەسول عەلی-یەوە بۆ كەركووكییەكان

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

دوای هەوڵێكی شكسختواردووی تاریكپەرستان و تیرۆرستان، كە هەوڵیاندا دەست بەسەر چەند شوێن و دام و دەزگایەكی شاری كەركووكدا بگرن و ئارامی شارەكە تێك بدەن، لە قارەمانێتییەكی بێ وێنەدا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانەوە شكست بە پیلانەكەیان هێنراو خەونەكەیان لە گۆڕ نرا، بە پێویستی دەزانم لێرەوە وێڕای راگەیاندنی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان سوپاسی خەڵكی قارەمان و خۆڕاگر و كۆڵنەدەری شاری كەركووك، هێزە ئەمنییەكانی كەركووك، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێزی هاوپەیمانان، رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركووك، تیمەكانی تەندروستی و سەرجەم ئەو هێز و لایەنانە دەكەم كە بەشداربوون لە تێكشاندن و لەباربردنی خەونی تاریكپەرستان، كە ئەم سەركەوتنە گەورەیە بە خوێنی دەیان رۆڵەی قارەمان و تێكۆشەر هاتەدی و خوێن و ژیانی خۆیان كردە قوربانی پاراستنی كەركووك و كەركووكییەكان، لێرەشەوە داواكارم لەخوای گەورە شیفای بەپەلەی سەرجەم برینداران بدات و شەهیدانیش بەبەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری هەموو لایەكمان بدات.

خەڵكی خۆڕاگری كەركووك…

بەدرێژایی مێژوو هەمیشە كەركووك هێڵی سووری خەباتی كوردایەتی بووەو دەیان و سەدان قوربانی لەپێناو دراوەو لەپێناو پاراستنیشیدا ئامادەین قوربانی تریش بدەین، تیرۆرستان و تاریكپەرستان و دوژمنانی كوردیش دڵنیا دەكەینەوە كە هەرگیز رێگا نادەین خەونی گڵاویان بێتەدی و هیچ بستێكی خاكی كوردستانیان بكەوێتە دەست.

كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
22/10/2016

Back to top button